لە وتارێکیدا بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی هەموو بارمتەکان یەکێکە لە دەستکەوتە سەرەکییەکانی شەڕەکە و بەڵێنیدا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو ئەو کەسانەی کە ماونەتەوە بگەڕێندرێنەوە ماڵەوە.
باسی لەوەشکرد، تا ئێستا نزیکەی 20کەس لە ژیاندا ماون و 28 کەسیش لەناو ڕفێنراوەکاندا کوژراون، ئازادکردنیشیان لە ئەنجامی تێکەڵکردنی گوشاری سەربازی و سیاسی بووە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە ئامانجی داهاتوو “چەکداماڵینی تەواوەتی بزووتنەوەی حەماس”ە، ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەمێننەوە تا ئەو ئامانجە بەدی دێت.
هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر داماڵینی چەک بە ئاشتی بەدی نەهێندرێت، بەشیوەیەكی دیكە بەدی دەهێنین.


































































