بە پێی زانیارییەكانی بڵاوكراوە لە ماڵپەڕێکی عەرەبی، ئەمریکا هۆشداری تووندی داوەتە بەرپرسانی عێراق کە چیتر رێگە بەنزیک بوونەوە لە ئێران نادەن.
ماڵپەڕی (ئیرەم نیوزی) ئیماڕاتی لە راپۆرتێکی دا ئاشکرایکرد، واشنتۆن پەیامی روونی بە بەغدا گەیاندووە بەهۆی نزیکبوونەوەی زیاتری عێراق لە ئێران، ئەگەر حکومەت بەردەوام بێت لەم کارەی، گەمارۆ دەخرێتە سەر دام و دەزگا فەرمییەکانی دەوڵەت.

































































