مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

كۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزاریی بەشی دەنگ بۆ كوردی لە گووگڵ ئەی ئای ستۆدیۆ چالاك كرد و دامەزرێنەری كۆمەڵەی گووگڵ كراودسۆرس یش دەڵێ “سیستەمی ئەی ئای ستۆدیۆ، ئێستا دەتوانێت دەقە دەنگییەكان بە كوردی بنووسێتەوە.”
بۆكان جاف، دامەزرێنەری كۆمەڵەی گووگڵ كراودسۆرس لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند “بەشی دەنگ بۆ كوردی لە گووگڵ ئەی ئای ستۆدیۆ چالاك كرا، واتە دەتوانێت ڕاستەوخۆ دەنگ یان ڤیدیۆ بكاتە تێكست.”
بۆكان زانیاری زیاتر لەبارەی خزمەتگوزارییەكەوە دەخاتە ڕوو و دەڵێ “خزمەتگوزارییەكە بە جۆرێكە كە قسەكەری دەنگ یان ڤیدیۆكە كوردی بوو دەقی قسەكە دەنووسێتەوە بە كوردی، دواتر دەتوانیت داوا بكەیت دەقەكەش بكاتە ئینگلیزی.”
ئاشكراشی دەكات كە لە ئێستادا كۆمپانیای گووگڵ بەشی دەقی بۆ دەنگی بۆ كوردی لە گووگڵ جێمینای بۆ مۆبایل چالاك كردووە .






























































