زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی خۆپێداكێشانی ماتۆڕسكیلێك هاووڵاتییەكی دانیشتووی سنووری ناحیەی دیانا زامدار بوو، بەهۆی سەختی ڕەوانەی نەخۆشانە كرا و لەژێر چاودێری پزیشكیدایە چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.
كەسێكی نزیكى قوربانی ڕووداوەكە بە زاری كرمانجی گووت: “ئێوارەی 10-10-2025 مێرمنداڵێك بە ماتۆڕسكیل خۆی بە هاووڵاتییەك بەناوی حاجی فاخر تەمەن نزیكەی 60 دانیشتووی گەڕەكی سەروچاوە سەربە ناحییەی دیانا داكێشا، بەهۆی سەختی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا لە شاری هەولێركرا”.
ئاشكراشی كرد: “بەهۆی ڕووداوەكە زیان بە جەستەی گەیشتووەو قاچێكی شكاوە، بەڵام ڕەوشی تەندروستی باشەو و لەژێر چاودێری پزیشكیدایە چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.


































































