ملیۆنان هاوڵاتی زەرەرمەند بوون و هەزارانیش مایە پووچ بوون.
کەمێک پێش ئێستا، بە تەواوی نرخی بیتکۆین دابەزی و بازاری کریپتۆ (دراوی ئەلیکترۆنییەکان) داڕما و ئیفلاس بوو.
لە ئێستادا نرخی بیتکۆین و ئیسریۆم لەناکاو بە هەزاران دۆلار دابەزین، ئەوەش بە هۆکاری سزا خستنە سەر چین لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.
هەموو ئەوبەشدار بووانەش کە لە تەواوی جیهانداو لەڕێگەی ئەم بازاڕانەوە کاریان کردووە، ئەمشەو زیانێکی گەورەو خەیاڵیان بەرکەوتوەو گەیشتونەتە ئاستی مایە پووچ بوون.
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان لە هەرێمی کوردستانیش سەدان کەس ئەم مامەلەیان کردووە و هەموویان زیانیان پێ گەیشتووە.






























































