مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە ناشڤیڵی ئەمریكا نزیكەی 20 كەس بێسەروشوێنن و گومان دەكرێت گیانیان لەدەستدا بێت .
دوێنێ هەینی 10ـى تشرینی یەكەمی 2025، تەقینەوەیەكی گەورە لە كۆمپانیای ئەكیورت ئینێرجێتیك سیستمز لە شاری هیكمان لە ویلایەتی تێنسی ڕوویداوە و بەرپرسێكی پۆلیسی ناوچەكە بە میدیای وڵاتەكەی ڕاگەیاند “تەقینەوەكە لە كارگەیەكی مادەی تەقەمەنی ڕوویدا و لانیكەم 19 كەس بێسەروشوێنن و گومان دەكرێت گیانیان لەدەستدا بێت،”
هاوكات لە لایەن دەزگا ئەمنییەكانی ناوچەكە داوا لە كەسوكاری بێسەروشوێنبووان كراوە بە زووترین كات سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر.
تا ئێستا پۆلیس هۆكاری تەقینەوەكەی ئاشكرا نەكردووە .
كۆمپانیای ئەكیورت ئینێرجێتیك سیستمز لە ساڵی 1980 دامەزراوە و “تایبەتە بە پەرەپێدان، بەرهەمهێنان و مامەڵەكردن بە بەرهەمە تەقەمەنییەكان لە هەر دوو كەرتی بەرگری و بازرگانی.”
































































