سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکەین، هەنگاوێکی گرنگە بۆ هێورکردنەوەی گرژیەکانی ناوچەکە.
هەروەها ڕایگەیاندووە، هیواخواین ئەم ڕێککەوتنە ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ سەقامگرییەکی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

































































