پشتیوان كەریم -زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری نەوت كانزاكانی ئیدارەی سۆران، لە بارەی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوەو ئێستاش بەردەوامی هەیە”.
ئەمیر سەلیم ئاشكرای كرد:” لە سنووری ناحیەی سیدەكان و قەزای ڕواندز، پرۆسەكە %100 تەواو بووە و هەریەك لە قەزای چۆمان و مێرگەسۆر ئەمڕۆ و بەیانی كۆتایی بە دابەشكردنی نەوت دێت”.
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران گوتیشی:” پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە ناحیەی خەلیفان و سۆران دەستی پێكردووەو تا ئێستا نزیكەی 40 هەزار خێزان لە سنووری ئیدارەی سۆران نەوتیان بە سەر دابەش كراوە، بڕی پارەی دیاریكراویش 102،500 دینارە بۆ هەر خێزانێك”.