زاری کرمانجی
شارەزایەکی کەش و هەوا دەڵێت”هەینی پلەکانی گەرما ٦ بۆ ٨ پلە لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکان لە شەواندا پێویست بە ئامێری گەرمکەرەوە دەکات”.
ئاراس جەبار شارهزایی کەشناسی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند ” ئهمڕۆ پێنج شەممە پلەکانی گەرما به ههمان رۆژی پێشتر جێگیر دەبن و لە هەینیەوە بارستە هەوایەکی سارد لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن و ڕۆژی دووشەممە لە باکور کوردستان ئەگەری بارینی بەفر و باران هەیە و کاریگەری لە سەر سنوری دهۆک و هەولێر هەبێت و بارانێکی کەم ببارێت”.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو کەشناسە لە دوای دووشەمەوە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.






























































