زاری كرمانجی-سۆران
ئەمساڵ بەهای زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لەبەرزبوونەوە كردووە، ئەوەش وایكردووە كە خواستی هاووڵاتییان لەسەر كڕینی زیوو زیاد بكات.
بەپێی قسەی ئەو كەسانەی مامەڵەی فرۆشتنی زیوو دەكەن، هەرچەندە نرخی زیوو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەڵام بەراورد بە بە های زێڕ نرخەكەی زۆر هەرزانترە، ئەوەش هۆكارێكە كە خواستی هاووڵاتییان لەسەر كڕینی زیوو زیاتر بێت، تەنانەت بەشێك لەو كەسانەی هاوسەر گیری دەكەن، لە جیاتی زێڕ زێوو بۆ هاوژینەكانیان دەكڕن.
هەروەك بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی زیو بەردەوامە لە بەرزبوونەوەیە لە ڕۆژانی ڕابردوو ئۆنسەیەكی گەیشتە 47.21 دۆلار. كیلۆیەكیشی بە 1518 دۆلارە و بەردەوامیش گۆڕانكاری لە نرخەكەی دەكرێت.
پەیمانگای جیهانیی زیو پێشبینی دەكات كە بازاڕی زیو بۆ پێنجەمین ساڵی لەسەریەك كورتهێنانی هەبێت، چونكە چاوەڕوان دەكرێت بەرهەمهێنانی زیو لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2025 بگاتە 744 ملیۆن ئۆنسە، كە 100 ملیۆن ئۆنسە كەمترە لە خواست لەسەری، ئەوانەش هەمووی هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكەی.






























































