وەرگێرانی لە فارسییەوە: ئەژین غەفار
د.مەریەم ئەفراستە، خانمی پزیشکە لە ماڵپەڕی دیجیکالا مەگ نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە بارەی خواردنەوە گازدارەکان و دەڵێت: “لەوانەیە بە دیاریکراوی نەزانن خواردنەوە گازییەکان چەند زیانبەخشن؛ بۆیە تا ئێستا بڕیاری وازهێنانی تەواویتان نەداوە.
ئەم پزیشکە ئارەزوومەندانی خواردنەوە گازییەکان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: “قەڵەوی تەنیا یەکێکە لە زیانەکانی خواردنەوە گازییەکان. کلۆربوون و شیبوونەوەی ددانیش بەدوای خواردنەوە گازییەکاندا دێن و ددانەکان دەپووکێنێتەوە.”
هەروەها بوونی بڕێکی بەرچاوی فرەکتۆز (شەکر) دەبێتە هۆی توشبوون بە شەکرە و پزیشکەکە هۆشداری دەدات بەوەی: “خواردنەوە گازییەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری ۲ زیاد دەکەن. هاوکات بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن، لەش ناچار دەکات شەکرە بگۆڕێت بۆ چەوری جگەر”.
پزیشکەکە زیاتر ڕوونیدەکاتەوە: ” کێشەکانی چەوری، قەڵەوی، بەردی گورچیلە و دڵەکوتێ دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو هەموو ڕێژە زۆرەی خواردنەوەی ساردەمەنییە گازدارەکان، و داوا لە خەڵکی دەکات لە پێناو تەندروستی زیاتر لێی دوور بکەونەوە.

































































