مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە دوای ڕاگەیاندنی قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە گووتی “پشتیوان بە خودا… هەموویان دەگەڕێنینەوە بۆ نیشتمان”.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە یەكەم لێدوانی خۆیدا دوای ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەڵێ “ئەمڕۆ ڕۆژێكی مەزنە بۆ ئیسرائیل.. داوای كۆبوونەوەی كابینەی حكومەتی دەكەم بۆ ڕەزامەندی نیشاندان لەسەر ڕێكەوتنەكە و گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەكان بۆ نیشتمان.”
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا، ناتانیاهۆ سوپاس و ستایشی سوپاكەی كرد و ڕاگەیاند “ئازایەتی و قوربانییەكانی ئەوان، ئێمەیان گەیاند بەم ڕۆژە،”
ناتانیاهۆ لە كۆتایی پەیامەكەشدا سوپاسی سەرۆكی ئەمەریكا و تیمەكەی كرد و گووتی ” لە دڵەوە سوپاسی سەرۆك ترەمپ و تیمەكەی دەكەم كە ئەو ئەركە پیرۆزەیان لە ئەستۆ گرت بۆ ئازادكردنی بارمتەكانمان.”

































































