مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راگەیاند دوو منداڵی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر كران.
لە راپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “ڕۆژی سێشەممە 7ـی تشرینی یەكەم 2025، دوو مێردمنداڵی كوردی تەمەن 17 ساڵان بە ناوەكانی ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری دانیشتووی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كران.”
هەنگاو ئاماژەی بەوەشكردووە “دەستبەسەركردنی ئەو دوو مێردمنداڵە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەریی بووە و هۆكارەكانی دەستبەسەر كران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان نادیارە.”
لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەزگا ئەمنییەكانی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر بە دەییان مێردمنداڵی كوردی دەستگیركردووە .

































































