زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژی سێشەممە، ۷ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٥، بە ئامادەبوونی مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان، بەبۆنەی هەفتەی جیهانی بۆشایی ئاسمان، لە فاکەڵتی ئاداب-زانکۆی سۆران، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی كرایەوە.
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ” پێشانگاکە لەلایەن، ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سۆران-فاکەڵتی ئاداب-بەشی جوگرافیایی کارەکی و لێکۆڵینەوە ژینگەییەکان ئەنجامدرا.
لە پێشانگاکەدا، کۆمەڵێک وێنە لەبواری بۆشایی ئاسمانی نیشاندران، کە لەلایەن فۆتۆگرافەران، كەریم باڵەك، ڕاوێژ عوسمان ، شەماڵ غەریب، ستار عارف، لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان گیراون، وێنەکان گوزارشتیان لە گەلەستێرەی کاکێشان دەکرد.
هەر لەم چوارچێوەدا، فەلەکناس، شەهید تاهیر، سمینارێکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر بۆنەی هەفتەی بۆشایی ئاسمان و گرتنی وێنەکان.

































































