بزووتنەوەی حەماس بەیاننامەیەکی بڵاو كردەوە و ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت، هەروەها سوپاسی سەرجەم نێوەندگیرییەکانی کرد، لەوانە میسر، قەتەر، تورکیا و دۆناڵد ترەمپ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بەرز دەنرخێنین کە هەوڵدەدات کۆتایییەکی یەکلاکەرەوەی شەڕەکە بەدەستبهێنێت.
لە بەشێكی راگەیەندراوەكە بزووتنەوەی حەماس داوای لە ناوبژیوانان کرد ئیسرائیل ناچار بکەن “هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکات”.
لەلایەن خۆشیەوە گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە “دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە”.


































































