مههدى محهممهد – زاری كرمانجى :

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ڕۆژی یەكشەممە 12ـى 10ـى 2025 سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات .
سەردانەكەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە گفتوگۆكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە لە بەرەوپێشچووندایە و هاوكات ئیسرائیل و حەماس بە ئەرێنی وەڵامی پلانەكەی ترەمپیان داوەتەوە بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكان و ئازادكردنی بارمتەكانی ئیسرائیل لە بەرامبەر زیندانییە فەلەستینییەكان كە لە زیندانەكانی ئیسرائیلدا ڕاگیراون.


































































