مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
مامۆستا محەمەد ئەحمەد، بەرێوەبەری پەروەردەی مێرگرسۆر، بە زاری كرمانجی گوت:”تا ئێستا هیچ رێنمای بۆ ئێمە نەهاتووە كە مامۆستایانی وانەبێژ بكرێنە گرێبەست، بەپێی رێنماییەكان دیار دەبێت كە كامە مامۆستای وانەبێژ دەكرێتە گرێبەست و خزمەتەكەشی چۆن بۆ حساب دەكرێت، بۆیە تا رێنماییەكان دەرنەچن ناتوانین هیچ بڕیارێك بدەین.
بەرێوەبەری پەروەردەی مێرگرسۆر، گوتیشی:” هیچ شتێكی فەرمیمان لەبەر دەستدا نییە، بەڵام ئەگەر بكرێت شتێكی باشە و ئێمە پشتگیریان دەكەین، چونكە مافی ئەوانە بكرێنە گرێبەست، وانەبێژ هەیە حەوت ساڵە بەردەوامە لە پیشەكەی و تائێستا نەبۆتە گرێبەست، كە ئێستا ١٢٤٨ وانەبێژ لە سنوری پەروەردەی مێرگەسۆر هەن”.