شەهلا سۆفی ـ زاری كرمانجی:
زۆرانبازی بەهێزی میسری ئەشرەف مەحروس ناسراو بە كابونگە كارێكی سەرسوڕهێنەری ئەنجامدا.
بە ددانەكانی پەتێكی گرت و توانی كەشتییەكی ٧٠٠ تۆنی لە ئاوەكە دەربهێنێت.
پاشان هەوڵیدا بە هەمان شێوە دوو كەشتی كە كێشیان كۆی گشتی ١١٥٠ تۆن بوو بگوازێتەوە.
ئامانجی ئەویش چوونە نێو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، بەو پێیەی ژمارەی پێوانەیی ئێستای ڕاكێشانی كەشتییەك بە ددانەكانی لە ساڵی 2018 تۆماركراوە كە 614 تۆن بووە.
مەحروسی تەمەن 44 ساڵ، خەڵكی شاری ئیسماعیلییە و پێشتر بە كاری بەهێزی وەك ڕاكێشانی لوكۆمۆتیڤ و بارهەڵگر ناوبانگی دەركردووە.
دوایین سەركێشی, میدیای ناوخۆیی و جیهانی سەرنجی ڕاكێشاوە و زۆر كەس بە هێمای هێز و بەرگەگرتنی مرۆڤ ناوی دەبەن.
































































