سەردار قازی – سۆران:
کەمێک لەمەوبەر لەرێگەی پێگەی فەرمی خۆیانەوە، قایمقامیەتی سۆران ئاماژەی بە شوێنی دابەشکردنی بەنزینی 800 دیناری دا.
لەئاگادارییەکەدا هاتووە، کە لە ژێر چاودێری قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، شۆفێران دەڤەرەکە ئاگادار دەکەینەوە، کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٤دوای نیوەڕۆ لە وێستگەکانی”دەروازەی سۆران” و”دیلێزیان” بەنزینی 800 دیناری دابەش دەکرێت بەسەر هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک.
لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، هەفتانە بە لایەنی کەمەوە 5 جار ئەم جۆرە بەنزینە دابەش دەکات، هەر جارە و لە بەنزینخانەیەکە. هاوکات خواستێکی زۆری شۆفێرانی سنوورەکەی لەسەرە.