مورشید برادۆستی – سیدەكان:
ئەمڕۆ شەممە، لە لیژنەی ناوچەی سیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەنگدان بە بەربژێران بۆ ئەندامانی كۆنگرەی چواردەی ئەو حزبە بەڕێودەچێت .
جبرائیل نەبی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردن لە لیژنەی ناوچەی سیدەكانی پارتی، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ماوەی چەند رۆژێكە لە سنووری لقی 10 و 26ی گولان دەستكراوە بە دەنگدان بۆ پالێوراوانی كۆنگرەی چواردەی پارتی، ئەمڕۆش لە سنووری سیدەكان ئەو پڕۆسەیە دەستیپێكردوە و بە بەشداری 2 هەزار و دووسەد و پەنجا و هەشت ئەندام بەڕێوەدەچێت .
زیاتر گووتی:” بۆ هەڵبژارادنی ئەو كۆنگرەیە، 12 بەربژێرمان هەیە كە پێكهاتوون لە 10 پیاو و 2 ئافرەت، لیژنەی ناوچەمان و لیژنەی ناوچەی رواندز لێكدراون و پێكەوە پێنج بەژێر دەردەچن و دەبنە ئەندامی كۆنگرە”.
گووتیشی” لە كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ تا شەشی ئێوارە هەڵبژارادنی حزبی لە بارەگای ناوچەی سیدەكان و بارەگای رێكخراومان لە سەنتەری گوندی نزاری بەردەوامی دەبێت، داوامان لە تەواوی ئەندام و بەربژێرەكانە دوور بكەونەوە لە هەموو خروقاتێك و كارێكی نایاسایی و ئومێد دەكەین بەبێ كێشە و گرفت كۆتایی بە هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرە بهێت.
جێگای ئاماژەیە، ئەوانەی مافی دەنگدانیان بۆ بەربژێرانی كۆنگرەی چواردەی پارتی هەیە، تەنها كەسانی مەدەنی و حزبین، ئەوانی دیكە وەك هێزە سەربازیەكان ناتوانن دەنگ بدەن .