وەرگێڕانی لە فارسییەوە: ئەژین غەفار
پزیشكی پسپۆر فەرهاد عەبدوڵا زادە، زیانەکانی کەڵەشاخ ئاشکرای دەكات و دەشڵێت: ” ئەم کەسانەی خوارەوە نابێت کەڵەشاخ ئەنجام بدەن:
ئەو کەسانەی نەشتەرگەری چاندنی ئەندام (نەشتەرگەری پەیوەندیی ئەندام)ـییان ئەنجام داوە، واتە ئەندامی جەستەی کەسێکی ترییان بۆ چێندراوە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە، نابێت کەڵەشاخ ئەنجام بدەن. چونکە لەم جۆرە نەشتەرگەرییەدا کۆئەندامی بەرگری پێویستە ماوەيەک لاواز بێت تا ئەندامە نوێیەکە شوێنی خۆی دەگرێت. کەچی کەڵەشاخ کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات کە ئەمەش زیان بە ئەندامە نوێیە چێنراوەکە دەگەیەنێت.
کەسانی تووشبوو بە کەم خوێنییش لە ڕیزی ئەو کەسانەن کە کەڵەشاخ زیانبەخش دەبێت بۆیان. بە تایبەتیش تووشبووانی تاڵاسیما نابێت کەڵەشاخ ئەنجام بدەن. هەروەها ئافرەتانی خاوەن سوڕی مانگانەی درێژ، خوێنبەر بوونی لووت و ئەو کەسانەی ڕێجمی خۆراکییان هەیە پێویستە دوور بکەونەوە لە ئەنجامدانی کەڵەشاخ.
دەشڵێت: ” ئەوانەش كە فشاری خوێنییان لە خوارەوەیە و داو و دەرمانێکی زۆر بەکاردەهێنن دەخاتە لیستی قەدەغەکراوان و ئاگادارییان دەکاتەوە لەوەی کەڵەشاخ بە زیانییان دەشکێتەوە.






























































