زاری کرمانجی :
دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی چاککردنی شەقامی گەڕەکی ئازادی لە سیدەکان، بەو هۆیەوە گرفت بۆ دابەشکردنی ئاو لەو گەڕەکە دروست بووە .
قارەمان شێخۆ بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئاگاداری هاوبەشانی ئاو لە گەڕەکی ئازادی ” گۆڕەقوڕ “ـی سەنتەری قەزای سیدەکان دەکەینەوە کەوا بەهۆی پڕۆژەی چاککردنی شەقام و ڕێگای گەڕەک و کۆڵانەکان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ناتوانین ئاو دابەش بکەین .
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان، دووپاتی لەوەکردەوە، پێویستە هاوبەشان و دانیشتوانی ئەو گەڕەکە دەست بە ئاوەوە بگرن چونکە بە هیچ جۆرێک لەو دوو ڕۆژە ئاو دابەش ناکرێ .
لە سەنتەری قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە هەزار هاوبەشی ئاوی لێیە کە پێوەری ئاو بۆ سەرجەمیان بەستراوە، لە ناوچەی بەربزین کە کوێستانێکی دەڤەرەکەیە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوانی سەنتەری قەزا دابین دەکرێت .


































































