مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی نێوان هێزەكانی ئاسایش و جەندرمە لە شاری ئیستەنبوڵ، كۆمەڵێك هونەرمەند و ئەكتەری دیار و ناسراوی توركیا دەستگیركران .
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە “ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـى تشرینی یەكەمی 2025، لە ئۆپەراسیۆنێكی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، جەندرمە و ئاسایشی ئیستەنبوڵ هەڵیانكوتایە سەر ماڵی ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان، بازرگان و كەسایەتییە ناسراوەكانی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بە گومانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركران.
لە نێو گیراوان (دیلان پۆلات، ئەنگین پۆلات، ئیرەم دێریچی، كوبیلای ئاكا، كان یڵدرم، حەدیسە ئاچیكگۆز، بێراك توزوناتچ، دویگو ئۆزاسلان موتاف، دەمەیت ئێڤگار باباتاش، زەینەپ مێریچ ئارال كەسكین، ئۆزگە ئۆزپیرینچچی، مێرت یازیجئۆغڵو، فەیزا ئاڵتون، دێرین تالو، دێرین تالو، زینێت سالی، بیرچە ئەكالای، مەتین ئاكدولگەر و سێرێن مۆرای ئۆرجان) هەن كە بەشی زۆرییان هونەرمەند و ئەكتەری ناسراوی توركیان .
































































