زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی ڕاكەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، بە زیاتر لە 50 پەرتوكی چاپكراوەی نووسەرانی ئیدارەی سۆران بەشداری حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەشاری سلێمانی دەكات و خوێنەران ڕووی تێدەكەن.
سەلیم چالی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” وەك بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، بە نوێنەرایەتیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشدارین لە حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە شاری سلێمانی، بۆ ئەوەی بەرهەمی نووسەرانی دەڤەرەكەمان نمایش بكەین.
گووتیشی: ” لەو پیێشانگایە بە (50) پەرتوكی نووسەرانی ئیدارەی سۆران، بەرهەمی چاپكراوی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران بەشدارین، بڕیارە تا 13-10-2025 بەردەوام بێت، ڕۆژانە چەندین خوێنەر و كەسایەتی و ڕۆشنبیر سەردانمان دەكەن.


































































