زاري كرمانجي-وةرتيَ
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی وەرتێ بڵاوی كردەوە: “لە بەردەوامی كاروانی ئاوەدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشانە ئاراستەی خەسرۆ ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران و تەواوی ستافی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و دکتۆر کەمال وەرتی و ئەندازیار غەریب حەمەد دەكەین بۆ هەوڵەكانیان لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بۆ سنوورەكەمان.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆکی شارەوانیمان هەژار حاجی چەند کۆڵانێک لە سنووری شارەوانی وەرتێ کۆنکرێت دەکرێن.


































































