مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە پیلاندانەرێكی باڵای سەر بە رێكخراوی قاعیدەیان لە سووریا كوشتووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا، لەمبارەوە راگەیاندراوێكی لەسەر پلابفۆرمی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت “رێكەوتی 2ـی تشرینی یەكەم، هێزەكانیان لە سووریا هێرشێكی وردیان ئەنجامداوە و پلاندانەرێكی باڵای هێرشەكان و ئەندامی ئەنسارولئیسلامی سەر بە گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بە ناوی ؛محەممەد عەبدولوەهاب ئەلئەحمەد؛ یان كوشتووە،”
لە راگەیاندراوەكەی سێنتكۆم ئەوەش هاتووە كە ناوبراو هەڕەشەیەكی راستەوخۆ بووە بۆ سەر ئاسایش و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.

































































