زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوتابخانەیەک لە هەولێر دەکاتەوە.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بایەخدانی زیاتر بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن، گرنگییەکی زۆری بە ژێرخانی پەروەردەیی داوە، لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، دەیان قوتابخانەی نوێ دروستکراون و سەدان قوتابخانەش نۆژەنکراوەتەوە، هەروەها زانیاری زیاتر لە دوو ملیۆن مامۆستا و قوتابی بە دیجیتاڵی کردووە.
قوتابخانەکە یەکێکە لەو چوارچێوەی ئەو 25 قوتابخانە و چوار باخچەیەی ساوایانەی کە حکوومەتی هەرێم دروستیکردووە و پێکدێت لە؛ پۆلی یەک تاوەکوو پۆلی نۆ، 17هۆڵی خوێندن، چوار تاقیگە، دوو تاقیگەی زانستی، یەک تاقیگەی کۆمپیوتەر، یەک تاقیگەی داهێنان کە ئەمە یەکەم جارە ئەکرێتەوە و سودی زۆری بۆ قوتابیان دەبێت.
بەپێی زانیاریەکانی زاری کرمانجی، قوتابخانەکە لە کافتریا، باخچە و سەوزایی، مەلەوانگە، میوزیک، شێوەکاری، سیستەمی ئینگلیزییە، کتێبخانە، ژووری شەترەنج، گۆڕەپانی تۆپی پێ. هەروەها 553 قوتابی لە خۆ دەگرێت.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 844 قوتابخانەی حکوومی و 594 قوتابخانەی ناحکوومی هەن، لە نێویاندا 28 قوتابخانەی نوێ دروستکراون و دروستکردنی باڵەخانەی 30 قوتابخانەی دیکەش لە جێبەجێکردندایە.
بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی قوتابخانەکان، ئێستا وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارگەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ دروستکردنی کورسی خوێندن (رحلە).































































