وەزیری بەرگریی سووریا ڕایگەیاند لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆ بووینەوە و لەسەر ئاگربەست رێک کەوتین.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی تشرینی یەکەم، مەرهەف ئەبوو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا ڕایگەیاند: دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەو چەند ڕۆژە، ئەمڕۆ لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندی هەسەدە، کۆبووینەوە و لەسەر ئاگربەستێکی گشتگیر رێک کەوتین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئاگربەستەکە هەموو میحوەرەکان و خاڵەکانی بڵاوبوونەوەی سەربازی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە.
وەزیری بەرگریی سووریا ڕاشیگەیاند: دەبێت ئەم رێککەوتنە دەستبەجێ جێبەجێ بکرێت.
































































