لە فێستیڤاڵی ساڵانەی باخچەی تیڤۆلی لە شاری کۆپنهاگن، (پیتەر هۆڵست ئۆلسن) جووتیارێکی دانیمارکی بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک نازناوی بەرهەم هێنانی قورسترین كولەكە (كدوو)ی وڵاتەکەی بەدەستهێنا.
ئەو كدووە کێشی زیاتر لە 903 کیلۆیە و بە کڕێن گواستراوەتەوە، كێشی كمتر بوو لە قوورسترین كدوو كە لە ڕیکۆردی نیشتمانی و وڵاتانی سکاندیناڤیای ساڵی ڕابردوو نمایشكرا و كێشی 1115 کیلۆگرام بووە.
ئەم پێشبڕکێیە هەموو ساڵێک لە باخچەی تیڤۆلی لە کاتی فێستیڤاڵی دروێنەکردندا بەڕێوەدەچێت و دەیان جووتیار لە سەرانسەری دانیمارکەوە بە بەرهەمە زەبەلاحەکانیانەوە بەشداری دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان پێشتر كدوویەك کە کێشی یەک تەن و 247 کیلۆ بوو، ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاندووە، پیش ئەویش ڕیکۆردی گەورەترین كدوو لە جیهان بۆ ساڵی 2021 لە ئیتاڵیا تۆمارکرا و کێشی یەک تۆن و 226 کیلۆ بوو.


































































