زاری كرمانجی – سۆران:
لە ڕۆژانی (7-9)ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2022 بەناونیشانی (Democracy: A New Hope) ده‌یه‌مین كۆڕبه‌ندی جیهانی بۆ دیموكراسی له باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وڕوپا (The Council of Europe) بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، بەبەشدار (حه‌سه‌ن مسته‌فا) مامۆستای به‌شی یاسا لە زانکۆی سۆران و (محه‌مه‌د سه‌لمان) قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی زانسته سیاسییه‌كان لە هەمان زانکۆ بەڕێوەچو.
لە میانەی ڕۆژانی بەڕێوەچونی کۆڕبەندەکەدا کە ئەنجومەنی ئەوروپا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، تیایدا سه‌ركرده‌ی وڵاتان سه‌رۆکی حکومەتەکان و دیپلۆماتكاران، توێژه‌ر و ئه‌كادیمیستان، ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاكاران له بازنه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ ئاڵوگۆڕكردنی دیدو ئایدیاكانیان كۆکردەوە. لە کۆڕبەندی ئەمساڵیشدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و پێشهات و ئاله‌نگارییانه کرا كه ڕوبەڕوی پەرەپێدانی دیموکراسی و پڕۆسه‌ی حوكمڕانی ده‌بنه‌وه، بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەبارەی چەندین بابەتی هەنوکەیی کرا لەو چوارچێوەیەدا “دیموكراسیی له قه‌یراندایه” یه‌كێك بو له‌و پرسە سەرەکیانه‌ی کە خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ به ئامانجی شیکردنەوەی لایەنە جیاکانی، به‌تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆڕۆنا ڤایروس و هێڕشی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا و قه‌یرانه دارایی و ئابوورییه‌كان.
کۆڕبەندی جیهانی بۆ دیموکراسی (The World Forum for Democracy) بریتییه له سەکۆیەك بۆ بڕیاردەرانی سیاسی، توێژه‌ر، پسپۆر و چالاکوانان لە سەرانسەری جیهاندا به ئامانجی تاوتوێكردنی چارەسەری ئاستەنگە سەرەکییەکانی به‌رده‌م پرۆسەی حوكمڕانیی دیموكراسیی بەشێوەیەکی فراوان بەشداری تێدا دەکەن. له‌م كۆڕبه‌نده‌دا له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌نها سێ كه‌س به‌شێوه‌ی فه‌رمی به‌شداریان تیادا كردبو دوان له به‌شداربوان له زانكۆی سۆران بون.