زاری کرمانجی :
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند:” بۆ مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ کێشە نابێت، بەهەمان ڕێکاری مانگی حەوت دەبێت و مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت. ئەو ڕێککەوتنەشی بۆ داهاتی نانەوتی کراوە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت .
دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان، حکومەتی هەرێم وەک پابەندییەک مانگانە بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا دەکات، ئێستا داهاتی نانەوتی ئامادەیە و کوردستان چاوەڕێی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی هەشتە، بەمەش ڕاستەوخۆ پارەکە دەداتە بەغدا.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دووپاتی لەوەکردەوە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گرفتەکەی چارەسەر کردووە و سۆمۆ نەوتی کوردستان دەفرۆشێت، بۆیە حکومەتی فیدراڵ مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەنێرێت و بابەتی مووچە کێشەی تێدا نەماوە.
































































