میدیاکانی دەوڵەتی چین بڵاویانکردەوە، دەسەڵاتدارانی چین بەرزترین پردی جیهانیان به فهرمی كردهوه، کە بەرزییەکەی 625 مەتر دهبێت كه دهكاته (دوو هەزار پێ) و لە سەرووی دۆڵێکەوە دروستكراوه لە پارێزگای گویژۆی شاخاوی لە باشووری ئەو وڵاتە.
ئاژانسی هەواڵی “شینهوا”ی فەرمی چین بڵاویکردەوە، پردی “هواجییانگ گراند کانیۆن” لە بەرزی پردی بیپانجیانگ تێدەپەڕێت و 565 مەتر لە سەرووی هەمان رووبارەوە درێژ دەبێتەوە، نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە هەمان پارێزگا دوورە.
بهگوێرهی میدیاكانی چین، ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بە گەشتکردن کردووە بەدرێژایی پردە سەرەکییەکە کە درێژییەکەی 1420 مەترە و بەرەو هەورەکان بەرزدەبنەوە.
ئەندازیاران و بەرپرسانی ناوخۆیی و بیانى, کە بەشدارییان له رێوڕهسمی كردنهوهی پردهكه کردووە، شانازییان بەو كاره ئهندازییهی چین دهربڕیووه كه ماوهی سێ ساڵی خایاندووه بۆ دروستکردنی.
ژانگ یین، سەرۆکی بەشی گواستنەوەی پارێزگاکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “کردنەوەی پردی هواجییانگ گراند کانیۆن، ماوەی گەشتکردن لەنێوان هەردوو دیوی کانیۆنەکەدا لە دوو کاتژمێرەوە بۆ دوو خولەک کەمدەکاتەوە”.
ئاماژەی بە سوودە چاوەڕوانکراوەکانی کردنەوەی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کرد بههۆی كردنهوهی ئهم پرده كه بهرزترینه له جیهاندا.
خستنەبازاڕی ئەم ڕێگایە بەڵگەی زیاترە لەسەر ئەو وەبەرهێنانە گەورەیەی کە چین لە دەیەکانی رابردوودا لە ژێرخانی ئابووریدا کردوویەتی، کە ڕێگایەکی خێرایه بەرەو گەشەسەندنی ئابووری و شارنشینی بهرچاو له ئاستی جیهانیدا.
































































