ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی یه‌كه‌م، کۆشکی ئێلیزێ رایگەیاند، کە سباستیان لێکۆرنۆ، سەرۆک وەزیرانی نوێی فەرەنسا، دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، قبووڵی کردووە.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، لە ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماریی ماکرۆندا، سباستیان لێکۆرنۆ، حەوتەمین سەرۆک وەزیرانە كه ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرتبێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كان و ناڕوونی له دیدگای حكوومڕانی نه‌یتوانی حكوومه‌ت له قه‌یرانه‌كان رزگار بكات و ببێته فریادڕه‌سی خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی له‌رووی داڕشتنی سیاسه‌تی ئابووری تۆكمه و سووككردنی باجه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك و چینی كرێكاران.
ئه‌م دهستلهكاركێشانهوهیهی لێكۆڕنۆ، چەند کاتژمێرێک دوای ئاشکراکردنی پێكهاته‌ی حکوومەتەکەی هات كه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری پارته‌كه‌ی و خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا بوویه‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی پلانی سه‌قامگیریی ئابووری له كه‌رتی حكوومیدا.
هه‌ر ئه‌مرۆ، حزبی راستڕەوی تووندڕەوی “کۆمەڵەی نیشتمانی” داوای لە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن کرد کە کۆمەڵەی نیشتمانی (پەرلەمان) هەڵبوەشێنێتەوە.
جێی باسه، بە دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی لێکۆرنۆ بووە کورتترین ماوەی حكوومڕانی له فه‌ره‌نسا كه سه‌رۆكوه‌زیرانێك هه‌یبێت لەوەتەی ساڵی 1958ـەوە.

































































