زارى كرمانجي :
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی بۆردوومانكردنی كۆیە و زرگوێز دەكات كە ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە مووشەك و درۆن بۆردوومانكران.
مەسرور بارزانی لە گوتارێكیدا بەبۆنەی كردنەوەی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری لە كوردستان گوتی: بەداخەوە كۆیە و زرگوێز بۆردوومان كرانەوە.
بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 14ـی تشرینی دووەم)، بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە كۆیە و زڕگوێز هێرشیان كرایەسەر.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بە هۆی هێرشەكانەوە تا ئێستا كەسێك گیانی لەدەستداوە و شەشی دیكەش برینداربوونە.