سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت، هەر کات بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت و نۆ بدات، ئهوا داهاتی دوو مانگ دەنێرن.
د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، لە پرێس کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەین پشكی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگەكانی هەشت و نۆ دەستبەجێ بدەین.”
گوتیشی: “تا ئێستا لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە رەزامەندی نەدراوە بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ، هەر كات ئەو رێكارانە گیرانە بەر ئامادەین داهاتی ناوخۆ بدەین.”
ئەوەشی خستە ڕوو، دەبێت مووچه لە سەرتاسەری عێراق وەکوو یەک بێت و بۆ ئەوەش دەبێ دوو مووچە بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

































































