سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە هەڕەشەی لە ئێران كرد و ئاماژەی بەوەدا ئەگەر بەدوای گەشە پێدانەوەی بەرنامە ناوەكییەكانییەوە بچێت دیسان هێرشی دەكەینە سەر. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە مەراسیمی ساڵڕۆژی هێزی دەریایی ئەمریکا، جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئێران بەدوای گەشە پێدانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بچێت، فەرمانی هێرشی سەربازی بۆ سەر بنكەكان دەردەكەم و دووبارە هێرش دەكەینەوە سەریان”.

































































