مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لەبەردەم بینای دادگای نوێی كەركووك، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ دوو گەنج لە كاتی پەڕینەوە لە شەقام شێلاوە و هەردووكیان گیان لەدەستدەدەن.
شەوی ڕابردوو، دوو گەنج كە خەریكی دانان و هەڵواسینی وێنەی كاندیدی لایەنێكی سیاسیی بوون، لە كاتی پەڕینەوەیان لە شەقام، ئۆتۆمبێلێك بە خێرایەكی زۆر لێداون و ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستداوە .
پۆلیسی هاتووچۆی كەركووك ڕاگەیاند “هۆكاری ڕووداوەكە ئەوەیە كە قوربانییەكان پابەند نەبوونە بە شوێنی پەڕینەوەی پیادەڕۆ و شۆفێرەكەش پابەندی كەمكردنەوەی خێرایی نەبووە.”

































































