زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی گشتیی کۆماری چیک کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێكدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسوڵی گشتیی چیک، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.


































































