زارى كرمانجى-سۆران
بە دروشمی ( بەڕەنگ و هونەر و جوانی لە پێشوازی ساڵی نوێی خوێندنداین) پیشكانگایەكی شێوەكاری لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سۆران دەكرێتەوە.
كاتژمێر 10ی بەیانی ڕۆژی 7-10-2025 بە چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران، بە هاوكاری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕواندز، پیشینگایەك بۆ قوتابیانی بەشی شێوەكاری پەیمانگای هونەرە جوانەكانی ڕواندز بەڕێوەدەبات.
مەبەست لە كردنەوەی ئەو پیشانگایە نیشاندانی بەهرەو تواناكانی قوتابیانە، هەمووان دەتوانن بەشداربن بۆ بینینی ڕەنگ و هونەر و جوانی كاری دەستڕەنگینی قوتابیان.

































































