زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای خەلیفان بڵاوی كردەوە: ” مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە و بەرپرسی بەشی پۆلیسی خەلیفان و بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی گوندەکان و سەرۆکی فەرمانگەی ئاوی سرێشمە و سەرپەرشتیاری پڕۆژە کە سەردانی پڕۆژەی ڕاکێشانی تۆری ئاوی خواردنەوەی (١٨) گوندی دۆلی بیاو یان کرد، لەوێش چاویان کەووت بە موختار و ریش سپی گوندەکانی دۆلی بیاو”٠
ئاماژەش بروەكراوە: ” مەبەست لەسەردانەکە بۆ چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکەو لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ئاستەنگەکان و بە مەبەستی خێراکردنی ئەنجامدانی پڕۆژەکە پێویستە لەکاتێکی زۆر نزیکدا ئەم پرۆژیە بکەوێتە خزمەتی گوند نشینەکانی دۆلی سنوورەكە”٠
ئەوەش ئاشكرا كراوە: ” پڕۆژەكە بە گوژمەی ( ١،٩٨٠،٥٢٦،٠٠٠) یەک ملیار و نۆسەد و هەشتا ملیۆن و پێنج سەدو بیست و شەش دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت.
رد

































































