محەممەد مەحموود- سۆران :
بەڕێوەبەرایە گشتی تەندروستی سۆران ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کەوا لە ئیدارەی سۆران پێویستیان بە گۆڕینی جۆمگەی ئەژنۆ و حەوز هەیە خۆیان تۆمار بکەن.
د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ ئەو کەسانەی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێویستیان بە گۆرینی جومگەکانی حەوز و ئەژنۆ (چۆک ) هەیە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩-١٠-٢٠٢٥ سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاشتی فێرکاری سۆران و نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ و نەخۆشخانەی گشتی چۆمان بکەن بە مەبەستی خۆ تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بۆ ئەوەی بزانین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند کەس پێویستیان بەو نەشتەرگەرییانە هەیە.
بۆ زانیاری زیاتریش هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی مۆبایلی
٠۷٥٠٤٤۸٤۷۲۳





























































