هێزەکانی ئیسرائیل بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن، رێگریان لە ژمارەیەک بارهەڵگر که هاوکاری مرۆیی هەڵگرتبوو بۆ ناو کەڕتی غەززه كرد.
کەناڵی (القاهرە الخباریە) بە پشتبەستن بەسەرچاوە میسرییەکان بڵاویکردەوە، کاروانێکی كە پێكهاتبوون لە 45 بارهەڵگر و هاوکارە مرۆییەکانیان لە میسرەوە بۆ غەززە دەگواستەوە، لەسەر سنوورەکان ماونەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، کاروانەکە هەزاران تەن کەلوپەلی فریاگوزاری و کەلوپەلی پێویست و خۆراکی تێدایە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەدان بارهەڵگری دیکە سەبەتەی خۆراك و دانەوێڵە و برنج و ئاردی و ڕۆن و شەکر و خۆراکی دیکەیان هەڵگرتووە، جگە لە دەرمان و کەرەستەی پزیشکی.

































































