زاری كرمانجی-سۆران
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەك شەممە 5-10-2025 بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە چونیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانیان، سەردانی تیمی ڕنینی قێری تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیمان كرد كە لە ڕێگای سەرەكی (سوران – مێرگەسور)مان كرد.
ئاشكراشی كرد: ” مەبەست لەو كارە بۆ دووبارە قێڕتاوكردنەوەی، كاری ڕنینی بەشێكی ڕێگاكە ئەنجام دەدەن و دەكەوێتە خزمەت شۆفێران و هاووڵاتییان.


































































