مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دەستگیركردنی 46 كەسی بە تۆمەتی كڕین و فرۆشتنی كارتی هەڵبژاردن و دەستبەسەرداگرتنی نزیكەی دوو هەزار كارتی لە چوار پارێزگای عێراق ڕاگەیاند .
لە ڕاگەیاندراوەكەی دەزگای ئاسایش هاتووە “ڕۆژی شەممە 4ـى تشرینی یەكەمی 2025، مەفرەزەكانمان بە پشتبەستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەكان، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی جیاوازیان لە پارێزگاكانی (بەغدا، ئەنبار، نەینەوا، و ڕۆژئاوای نەینەوا) ئەنجام داوە و (46) كەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە كڕین و فرۆشتنی كارتی هەڵبژاردن دەستگیركرد،”
دەشڵێت “لە ئۆپەراسیۆنەكەدا (1841) كارتی دەنگدەرانیش دەستیان بەسەرداگیراوە كە لایەن تۆمەتباران ویستوویانە مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێ بكەن.”






























































