مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕاگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 5ـی تشرینی یەكەمی 2025، لەسەر ڕێگەی سەرەكیی سلێمانی – چەمچەماڵ، ڕووداوێكی هاتووچۆی زنجیرەیی لە نێوان بارهەڵگر، پاسێك و چەند ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا ڕوویدا.”
هاتووچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە ئەنجامی رووداوەكەدا چەند سەرنشینێك بریندار بوون و بۆ ماوەیەكیش رێگایەكە داخراوە .

































































