رۆژنامەى کەیهانی ئێرانی، رایگەیاندووە، روودانەوەى جەنگ لەنێوان ئێران – ئیسرائیل و ئەمریکا، ئەگەرێکی بەرزە.
رۆژنامەکە باسی لە لێدوانەکانی ئەفیگدور لیبەرمان، وەزیری بەرگری پێشووى ئیسرائیل کردووە کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتی (ئێکس)، گوتوویەتی: ئەوەى پێی وایە کێشە لەگەڵ ئێران کۆتایی هاتووە، هەڵەیە و ئەوانی دی بەلاڕێدا دەبات. ئێرانییەکان کارى جددی دەکەن و توانا سەربازی و بەرگرییەکانیان رۆژانە بەرەو پێشەوە دەبەن. هاوکات بەرنامە ئە.تۆمییەکەیان بەردەوامی پێدەدەن.
رۆژنامەکە ئاماژەش بەوە دەدات، کۆمەڵێ هۆکار هەن وا دەکەن ئەو رووبەڕووبوونەوەیە ئەگەرێکی بەرز بێ، لەوانەش ئامانجی سەرەکی و تەواوى ئیسرائیل لە شەڕی 12رۆژەدا بەدی نەهاتووە و ئێرانییەکان بەرامبەر بەو هێرشانەى ئیسرائیل یەکگرتوو بوون، بۆیە ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵ دەدەن ئامانجە تەواونەبووەکان بەدی بهێنن.

































































