نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، پڕۆژە یاسای لابردنی چوار سفریان لە تمەنی نیشتمانی پەسەند کرد. لەم خولەدا ناڕەزایەتییەکانی ئەنجوومەنی بەرامبەر بە پڕۆژە یاسای “هەموارکردنەوەی یاسای دراو و بانکی وڵات” پێداچوونەوەی بۆ کرا و بە هەموارکردنەوەی نوێ پەسەندکرا.
بەپێی ئەنجامی دەنگدانەکان، لە کۆی گشتیی 262 نوێنەری ئامادەبوو، 144 کەس ڕازی بوون بە پرۆژەیاساکە، 108 کەس دەنگیان بە نەخێر داوە.
بەپێی بڕیارنامە نوێیەکە، دراوی فەرمی وڵات لە “ریاڵ”ەوە دەگۆڕێت بۆ “تمەن” و هەر تەمەنێک یەکسانە بە دە هەزار ڕیاڵی ئێستا.
لە کاتێکدا نوێنەرانی مەجلیس ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر لابردنی چوار سفر لە تمەنی نیشتمانی، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی ئازادی ئێران گەیشتە نزیکەی ١١٦ تمەن.

































































