ئادار عەبدولڵا-زاری كرمانجی
ماڵپەری جیهانی CNN بڵای کردۆتەوە: ئۆرگانوئیدەکان کۆمەڵێک دەماری زیندوون کە لە خانەی بنەڕەتی مێشک گەشە دەکەن، ئەو کۆمپیەتەرانەی مێشکی مرۆڤ کۆنتڕۆڵی دەکەن وزەیەکی زۆر کەمتر بەکاردەهێنن لە کۆمپیوتەرە ئاساییەکانی سیلیکۆن کاتێک بە مایکرۆئەلیکترۆدەوە دەبەسترێن، دەتوانن زانیاری بخەنە ڕوو، شێوازەکانی ئاخاوتن بناسنەوە و کرداری ژمێریاری ئەنجام بدەن. Neuroplatform، بریتیە لە کۆمپیوتەرێکی زیندەوەری کە لەلایەن کۆمپانیای FinalSpark 16 سویسری دروستکراوە و 16 ئەندامی مێشکی مرۆڤ بەکارهێناوە.
Brainoware کە پرۆژەیەکی ترە دەریخست کە ئۆرگانوئیدەکان دەتوانن شێوازەکانی قسەکردن بناسنەوە، ئاماژەیە بۆ قۆناغە سەرەتاییەکانی “AI بایۆلۆجی”.زانایان ئەم بوارە دەرکەوتووە بە زیرەکی ئۆرگانوئید (OI) ناودەبەن. لەوانەیە ڕێگە بە ژماردنی زۆر کاریگەر و ڕێگای نوێ بدات بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکانی مێشک.






























































