زاری کرمانجی :
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردۆتەوە، ئەمڕۆ ٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٩) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەمە بەرواری (٦)ی ئۆکتۆبەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژەشی بەوەداوە، لەم مانگەدا، نزیکەی (٩٧٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.


































































