زاری كرمانجی
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، زانیاری نوێ لە بارەی مووچەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت” ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێشەوە سێ مووچە لە بەغدا زامن کراوە.”
فازڵ نەبی، یەکشەممە ٥ی ئەیلول، رایگەیاند” ئەگەر هیچ کێشەیەک بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم و رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا نەیەتە پێشەوە ئەوا سێ مووچەمان لەبەغدا زامن کراوە.”
ئەو بەرپرسە وتیشی” بۆ دوو مووچەکەی دیکە رێککەوتن و دانیشتنی دەوێت، پێوسیتە بەر لە قەپاتکردنی خەرجییە دارایەکانی بەغدا حکومەتی هەرێم داوای دوو مووچە بەیەکەوە بکات.”
هەر بەپێی زانیارییەکان شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات تاوەکو لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە بگەنە ڕێککەوتن بۆ کەم کردنەوەی بڕی داهاتی نانەوتی بۆ کەمتر لە ٩٠ ملیار دینار.


































































